عێراق
کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ئاشکرا دەکرێت
دوێنێ کاژێر 11:41رووداو - ئاژانسەکان
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا وردەکاری و کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەبندەستی چەکدارانی داعش رادەگەیێنێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بەدووری دەزانێت دوای جەژن ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ دەست پێبکات.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بۆ ئاژانسەکانی راگەیاندووە:"شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەبندەستی رێکخراوی داعش، راستەوخۆ دوای پشووی جەژن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە دەستپێدەکات و سەرەتاش بە هێرشە ئاسمانییەکان لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە دەستپێدەکات".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەدات "هێرشەکان لە پێنج میحوەرەوە دەست پێدەکات و پێنج لیوا لە سوپای عێراقی بەشداری تێدا دەکەن، سەرەڕای بەشداریکردنی هێزەکانی سەربازگەی تەحریر لە نەینەوا و هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ پارێزبەندی ئاسمانی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە".
ئەو سەرچاوەیەی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا وردەکاری ئەو میحوەرانەش ئاشکرا دەکات کە هێزە هاوبەشە عێراقییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ هێرشەکانی لێیەوە ئەنجام دەدەن و دەڵێت "هێرشی یەکەم لە میحوەری مەخموور - گوێڕ بە ئاراستەی ناحیەی گەیارە ، هێرشی دووەم لە میحوەری حەمدانییەوە دەستپێدەکات و هێرشی سێیەم لە چیای باشیکەوە دەبێت و هێرشی چوارەمیش لە شارۆچکەی زوممارەوە دەبێت".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەدات "هێرشی پێنجەم لەرێگەی دابەزین لە ئاسمانەوە دەبێت، بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی"، دەشڵێت "کاری فڕۆکەکانی هاوپەیمانی لەو هێرشەدا گواستنەوەی هێزەکانی سوپای عێراقی دەبێت بۆ دەوروبەری شارۆچکەی تەلەعفەر"، روونیشی دەکاتەوە "هێرشی دواهەمین ئەگەر پێویست بێت ئەوکات ئەنجام دەدرێت".
سەرچاوەکەی نێو سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ئەوەش ئاشکرا دەکات "هێرشی یەکەم و سێیەم بەلای هێزە هێرشبەرەکانەوە گرنگییەکی زۆری دەبێت".
سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، "وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشی زەمینی، پێشوەختە هێزەکانی هاوپەیمانی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ژێر ناوی (ئۆپەراسیۆنی شۆک) دەستپێدەکەن و بنکەو بارەگاکانی داعش بەچڕی بۆردوومان دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو هەواڵانەی باس لە ئەنجامدانی هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ دەکەن دوورە لە راستییەوە".
سەرچاوەکەی رووداو بەدووری دەزانێت دوای جەژن ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ دەست پێبکات و ئاماژە بەوە دەدات "فیرقەی 16 و لیوای 27 بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە ئامادە کراون"، ئاماژە بەوەش دەدات "ئەو هێزانە بۆ شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنبار نێردراون".
سەرچاوەکەی رووداو روونی دەکاتەوە، تا ئێستا ناکۆکی هەیە لەسەر شوێنی دانانی بنکەیەک بۆ سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا و دەشڵێت "ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا دەست پێناکات تاوەکو پارێزگاکانی سەلاحەددین و ئەنبار لەژێر دەستی داعش دەرنەهێندرێن".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا و لەوەڵامی بەشداریی پێشمەرگە لە شەڕی گرتنەوەی موسڵ رایگەیاند:"تاوەکو ئێستا پلان و بەرنامەیەکی رێک و پێک نییە تاوەکو ئێمە قسە لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن بکەین".
http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/160720159